«فەرزاد پیلتەن» بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران، بە ئاماژەدان بە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و تورکیا لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، وتی: ئاماری ١٢ مانگی ڕابردووی گومرگی ئێران (مارسی ٢٠٢٢) ھەتا مانگی مارسی ٢٠٢٣) وا نیشان دەدەن کە هەناردەی ئێران بۆ تورکیا لەسەدا ٢٣ گەشەی کردووەو گەیشتووەتە حەوت ملیار و ٤٥٠ ملیۆن دۆلار.
«پیلتەن وتیشی: ئەم ئاستە لە هەناردەکردن وایکردووە تورکیا لە ڕیزبەندیی سێ هەناردەکاری سەرەکی ئێران لە جیهاندا بێت.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیای ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانیی ئێران وتیشی: گرنگترین بابەتی هەناردەکردنی ئێران بۆ تورکیا بریتین لە گازی سروشتی، فافۆن، ئورە، پۆلی ئیتیلێن، کاتۆدو پارچەی کاتۆدی مس، وایەری مس، شمش و شیشی ئاسنین، پۆڵا و پۆلی ئیتیلێن.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەرپرسانی ئێران و تورکیا هەمیشە بە ئامانجی سەقامگیری و پێشگرتن بە هەرچەشنە گرژییەک لە دیدارە دوو قۆڵییەکان یان پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیان جەختیان لە گرنگی پێوەندی دوو قۆڵی لە بوارەکانی ئابووری و هاوکاریی ناوچەیی کردووەتەوە.
342/